
پاکستان ڕەوانەکردنی سەرباز و تەقەمەنی بۆ عەرەبستانی سەعوودی پشترست کردەوە
پاکستان ڕایگەیاند کە تەنیا ئەرکی ئەو هێزانەی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاسایشی ناوچەییدا ناردوونی، پاراستنی سەروەریی خاکی عەرەبستانی سەعوودییە.
حکومەتی پاکستان پشترستی کردەوە کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکانی ئاسایشی ناوچەییدا هێزی سەربازی و تەقەمەنی بۆ عەرەبستانی سەعوودی ڕەوانە کردووە. سەجاد حەیدەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر سەرباز و کەرەستەی سەربازی گەیشتوونەتە ڕیاز.
ئەرکی ئەم هێزانە بە ڕوونی وەک بەرگری دیاری کراوە؛ جەخت لەوە کرایەوە کە سەربازانی پاکستان هیچ هێرشێک ناکەنە سەر حوسییەکانی یەمەن و لە سنوورەکان نەپەڕنەوە. ئامانجی سەرەکیی ئەم هێزانە بەرگریکردنە لە سەروەری و خاکی شانووشینی عەرەبستانی سەعوودی.
ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە ڕێککەوتننامەکانی پێشووی هاوکاریی بەرگریی هاوبەش لەگەڵ تورکیا و عەرەبستانی سەعوودی ئەنجامدرا و لە چوارچێوەی زیادبوونی گرژییەکانی حوسییەکان لە یەمەن و ئاڵۆزییە ناوچەیییەکاندا هەڵسەنگاندنی بۆ کرا.
سەرچاوە: Kurdistan24