
پشتیوانیی دارایی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ پێشمەرگە کۆتایی هات، گفتوگۆ بۆ ڕێککەوتنی نوێ بەردەوامە
بە کۆتاییهاتنی لێکتێگەیشتنی چوار ساڵەی نێوان ٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢ تا ٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٦، هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانان تەواو بوو و گفتوگۆکان بۆ لێکتێگەیشتنێکی نوێ بەردەوامن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، پشتیوانیی دارایی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەپێی ڕێککەوتنی ئێستا، ئەمڕۆ کۆتایی هات. لێکتێگەیشتنی چوار ساڵە کە لە ٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢ تا ٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٦ی دەگرتەوە کۆتایی هات و هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانانیش وەستان.
وەزارەتەکە پیشتر ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی سێپتەمبەری ٢٠٢٦ هاوپەیمانان دوا بڕی هاوکاریی دارایی مانگەکانی ئاب و سێپتەمبەری ٢٠٢٦ خەرج دەکەن؛ ئەم پارەیە وەک دوایین پشتیوانی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئێستادا ئەژمار کراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان نایانەوێت پشتیوانیی هاوپەیمانان بە تەواوی کۆتایی پێبێت و هیوادارن بگەنە لێکتێگەیشتنێکی بەهێزتر و گشتگیرتر. چاوەڕوان دەکرێت وڵاتانی وەک ئەمریکا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئیتالیا و فەڕەنسا بەردەوام بن لە پشتیوانییە نێودەوڵەتییەکانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.
وەزیر شۆڕش ئیسماعیل ڕایگەیاندبوو کە پشتیوانییە داراییەکە بەپێی ڕێککەوتنێکی چوار ساڵە بووە و ساڵانە %٢٥ کەمی کردووە، لە ساڵی ٢٠٢٦دا ئەو %٢٥ەی مابووەوە کۆتایی هات. هەروەها ڕاگەیەندرا کە لە ٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٦ بە فەرمی پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە تەواو بووە.
سەرچاوە: Rûdaw