PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە پێشمەرگەی کەمئەندام سەلمان فەرمان
سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە لە ڕێگەی بەخشینی خەڵاتی ڕێزلێنانەوە، ڕێزی لە پێشمەرگەی کەمئەندام سەلمان فەرمان گرت کە لە شەڕی دژی دەعشدا ئەندامەکانی جەستەی لەدەستدابوو.

فەریق عیسا عوزێر، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، لە وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە پێشمەرگەی کەمئەندام سەلمان فەرمان کرد و خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشی.

عوزێر ستایشی ئازایەتی و خۆڕاگری و قوربانیدانی فەرمانی کرد کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنی لە شەڕی دژی دەعشدا بەهۆی تەقینەوەیەکەوە دوو دەست، دوو قاچ و چاوێکی لەدەستدابوو، و پلێتی ڕێزلێنانی وەزارەتی پێشکەش کرد.

سەرۆکی ئەرکان جەختی لەوە کردەوە کە قوربانیدانی پێشمەرگە بریندار و کەمئەندامەکان لای وەزارەت مایەی شانازییەکی گەورەیە و لە پێشینەی کارەکانیاندایە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار