
سەرۆک کۆماری ئێران پزشکیان: ئەمریکا ناتوانێت بە تیرۆر ئێران ناچار بە چۆکدادان بکات
پزشکیان ڕەتیکردەوە کە ئەمریکا بتوانێت بە تیرۆر و تیرۆرکردن ئێران ناچار بکات، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای سنووردارکردنی ڕێگاکانی دەریایی، بازرگانی وشکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ فراوانتر کردووە.
لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ لە تاران، مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ خاوەنکاران و چالاکوانانی ئابووری کۆبووەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئێران لە گفتوگۆ و دانوستان هەڵنەهاتووە و هەڵنایەت. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە ئەمریکا ئەو خەیاڵە لە مێشکی دەربکات کە دەتوانێت بە تیرۆر و تیرۆرکردن ئێران ناچار بە چۆکدادان بکات.
پزشکیان وتی، سەرەڕای ئەو سنووردارکردنانەی بە ڕێگای دەریایی سەپێنراون، حکومەتەکەی هەوڵ دەدات بەربەستەکان لەسەر ڕێگای سنوورە وشکانییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لاببات بۆ ئەوەی هەناردە، هاوردە و پەیوەندییە ئابوورییەکان پەرە پێ بدات. ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕێگاکانی بازرگانی لەگەڵ پاکستان، عێراق، تورکمانستان و ئازەربایجان فراوانتر کراون.
سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بەدوای لەناوبردنی ئێرانەوەن، بەڵام بەهۆی بەرگریی گەل، بەرپرسان و هێزە چەکدارەکان، ئەو پلانانە پووچەڵ بوونەتەوە. هەروەها باسی لە کێشە ئابوورییەکان و ناهاوسەنگی وزە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت بەربەستەکانی بەردەم کەرتی بازرگانی لاببرێن و بڕیارەکان بەپێی ئاستی خۆڕاگریی کۆمەڵایەتی بدرێن.
سەرچاوە: Rûdaw