
سەرۆک کۆماری ئێران پزیشکیان: گوشاری ئابووری ڕوو لە زیادبوونە
سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر زیادبوونی گوشاری ئابووری کردەوە بەهۆی گۆشەگیریی دەریایی لەلایەن ئەمریکاوە و بەرزبوونەوەی نرخی دراو.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە چوارچێوەی گۆشەگیریی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی و بەرزبوونەوەی نرخی دراو ڕایگەیاند: "گوشاری ئابووری زیادی کردووە." پزیشکیان ئەم لێدوانەی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە.
پزیشکیان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵ دەدەن بە بڕینی دەمارە حیاتییەکانی ئێران، گوشارەکانی سەر گەل زیاتر بکەن. بەڵام گوتیشی: "به یارمەتیی خودا، پشتیوانیی گەل و هەوڵەکانی حکومەت، ڕێگامان نەدا دوژمن بپێکێتە ئەو ئامانجانەی کە بە شەڕی ئابووری دەستنیشانی کردبوون."
سەرۆک کۆمار ئەوەشی خستە ڕوو کە دەستیان کردووە بە پێکهێنانی پێکهاتەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی بارودۆخی نائاسایی. لە هەمان ڕۆژدا، نرخی فرۆشتنی دۆلار لە بازاڕی ئازاددا گەیشتە ۲۶۹,۰۰۰ تۆمان و ریکۆردێکی مێژوویی تۆمار کرد.
سەرچاوە: Kurdistan24