کلتوور و ئەدەب

سەرۆککۆماری ئێران پزیشکیان: متمانەمان بە ئەمریکا نەماوە
پزیشکیان لە دیداریدا لەگەڵ گوتێرس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئێران متمانەی بە ئەمریکا نەماوە.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەمریکا، لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گوتێرس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە.
لە کاتی کۆبوونەوەکەدا پزیشکیان ڕایگەیاند: "ئێران مێزی دانوستانەکانی جێنەهێشتووە. بەپێی ئەزموونەکانی ڕابردوو، ئێران دیکە متمانەی بە ئەمریکا نەماوە." هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی ئاشتی و ئاسایشی لە ناوچەکەدا دەوێت و ڕێگە نادات گوشارە دەرەکییەکان وڵاتەکەی تەسلیم بکەن.
لەلایەنی خۆیەوە، گوتێرس ئاماژەی بەوە کرد کە لەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ئێستادا، هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی سیاسی و دیپلۆماسی بەردەوام دەبن.
سەرچاوە: Rûdaw