
لیژنەی دیسیپلینی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا سزای ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن لیرەی بەسەر ڕکابەرەکانی ڤانسپۆردا سەپاند
لیژنەی دیسیپلینی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا سزای دارایی و ڕاگرتنی ئامادەبوونی هاندەرانی بەسەر بەشێک لە یانەکانی ڕکابەری ڤانسپۆردا سەپاند.
لیژنەی دیسیپلینی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا (PFDK)، سزای جۆراوجۆری بەسەر یانەکانی بورساسپۆر، بۆلوسپۆر، باندیرماسپۆر، بۆدروم ئێف کە و باتمان پترۆلسپۆردا سەپاند کە ڕکابەری ڤانسپۆرن لە خولی پلە یەکدا. جگە لە سزای دارایی، چوونەژوورەوەی هاندەرانی بەشێک لە یانەکان بۆ یاریگا قەدەغە کرا و هەروەها بەرپرسانی بەشێک لە یانەکانیش لە ئامادەبوون لە یارییەکان دوورخرانەوە.
یانەی بورساسپۆر لە یاری بەرامبەر ئەنتالیئاسپۆر، بەهۆی دروشمی نەشیاوی هاندەرانی و ئاڵۆزییەکانی ناو یاریگا، ٤١٠ هەزار لیرەی تورکی سزای دارایی درا و بلیتی ئەلیکترۆنی هاندەرانی لە بەشی میوان ڕاگرت. هەروەها فورکان ئاکن، بەرپرسی یانەکە، بەهۆی لێدوانەکانی لەبارەی ناوبژیوانەوە ١٧٠ هەزار لیرە سزای دارایی درا و بۆ یەک یاری ڕەسمیی چوونەژوورەوەی بۆ ژووری گۆڕینی جلوبەرگ و بەشی یەدەگ لێ قەدەغە کرا. لە یاری بەرامبەر باندیرماسپۆریش، بەهۆی ڕەچاونەکردنی کاتی دیاریکراوی یارییەکە، ١٤٠ هەزار لیرەی دیکە سزای بەسەردا سەپێنرا؛ کۆی گشتی سزاکانی بورساسپۆر ٥٥٠ هەزار لیرەی تێپەڕاند.
یانەی بۆلوسپۆریش لە یاری بەرامبەر بۆدروم ئێف کە، بەهۆی ڕێنماییەکانی ڕێکخستن و ئاسایشەوە دوو سزای دارایی جیاوازی بەسەردا سەپێنرا کە کۆی گشتی دەکاتە ٣٨٠ هەزار لیرە. لیژنەی دیسیپلین بەم بڕیارانە هەوڵ دەدات ڕێگری لە ڕەفتاری نەشیاو و پێشێلکارییە ئاسایشییەکان لە خولی پلە یەکدا بگرێت.
سەرچاوە: Vansesi Gazetesi