سەرەکی

PFDK سزای داراییی ٢٨٠ هەزار لیرەی بەسەر ئامەدسپۆردا سەپاند
دەستەی دیسیپلینی تۆپی پێی پیشەگەرانە دوای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی یاریگا کە هاندەرانی ئامەدسپۆر ڕەتی دەکەنەوە، سزای ٢٨٠ هەزار لیرەی بەسەر یانەکەدا سەپاند.
دەستەی دیسیپلینی تۆپی پێی پیشەگەرانە (PFDK)، هەڵسەنگاندنی بۆ یاریی نێوان گەڵاتەسەرای و ئامەدسپۆر کرد کە لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ لە چوارچێوەی وەرزی عەدنان سوڤاری لە خولی سوپەری ترێندیۆل بەڕێوە چووبوو.
دەستەکە دوای لێکۆڵینەوە لەو ئیدیعایانەی کە هاندەرانی ئامەدسپۆریان بە بەرپرسیاری ڕووداوەکانی ناو یاریگا دەزانێت، بەپشتبەستن بە ماددەەکانی ٥٢/٢ و ٤٦/١ لە پەیڕەوی دیسیپلینی تۆپی پێ، سزای داراییی ٢٨٠ هەزار لیرەی بەسەر یانەکەدا سەپاند.
هاندەرانی ئامەدسپۆر ئاماژەیان بەوە کرد لە یارییەکەدا هیچ ڕووداوێک ڕووی نەداوە و ناڕەزایەتییان بەرامبەر بڕیاری سزادانەکە دەربڕی.
سەرچاوە: Güneydoğu Ekspres