PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

لە پیرانشار ٣٠ تابلۆ کە سروشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان نیشان دەدا، نمایش کران
پێشانگای هونەریی سەپیدار بە سەرپەرشتیی ناسر دانشوەر، ٣٠ تابلۆی ١٥ هونەرمەندی نمایش کرد.

لە پیرانشار ٣٠ تابلۆ کە سروشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان نیشان دەدا، نمایش کران

پێشانگای هونەریی سەپیدار بە سەرپەرشتیی ناسر دانشوەر، ٣٠ تابلۆی ١٥ هونەرمەندی نمایش کرد.

پێشانگای هونەریی سەپیدار لە شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، میوانداریی پێشانگایەکی هاوبەشی وێنەکێشانی کرد کە تێیدا سروشت و دارەکانی ناوچەی موکریان نمایش کران.

ئەم پێشانگایە بە سەرپەرشتیی وێنەکێشی بەئەزموون ناسر دانشوەر و دوای دوو ساڵ کارکردن ئامادە کراوە و ٣٠ تابلۆی ١٥ هونەرمەندی گەنج لەخۆ دەگرێت کە بە ستایلی ڕیالیزم کێشراون.

هونەرمەندان ئاماژەیان بەوە کرد کە لە بەرهەمەکانیاندا ئیلهامیان لە دڵی سروشت وەرگرتووە و چیرۆکی تایبەتی هەر دارێکیان خستووەتە سەر تابلۆکان. ئەوان جەختیان لەوە کردەوە کە هونەر ئامرازێکی بەهێزە بۆ ئارامکردنەوەی ڕۆح و بەدەستهێنانی ئاسوودەیی دەروونی. هەروەها ڕایانگەیاند کە ئامانجیان دروستکردنی پەیوەندییەکی قووڵ و سۆزدارییە لە نێوان بینەران و سروشتی زیندووی پیرانشاردا.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار