PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

سێیەمین فێستیڤاڵی ئەسپی ڕەسەنی کوردی لە پیرمام بەڕێوەچوو
سێیەمین پێشبڕکێی ئەسپ سواری لە پیرمام بە بەشداریی ئەسپە ڕەسەنەکانی کورد لە شارە جیاوازەکان و سوارچاکانی ناوخۆ بەڕێوەچوو.

سێیەمین فێستیڤاڵی ئەسپی ڕەسەنی کوردی لە پیرمام بەڕێوەچوو

سێیەمین پێشبڕکێی ئەسپ سواری لە پیرمام بە بەشداریی ئەسپە ڕەسەنەکانی کورد لە شارە جیاوازەکان و سوارچاکانی ناوخۆ بەڕێوەچوو.

ئەم ئێوارەیە سێیەمین پێشبڕکێی ئەسپ سواری لە قوتابخانەی ئەسپ سواریی پیرمام بە بەشداریی ئەسپە ڕەسەنەکانی کورد کە لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانەوە هێنرابوون، بەڕێوەچوو.

محەمەد عەباس، خاوەنی قوتابخانەکە ئاماژەی بەوە کرد کە خاوەنی ٢٠ ئەسپی عەرەبی و کوردییە و وتی، ئەسپە کوردییەکان لە ئەسپەکانی دیکە بەهێزترن و پێکهاتەی خوێنیان چڕترە.

لە نێوان ئەو سوارچاکانەی لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدارییان کرد، چاریە سەڵاح کە ساڵ و نیوێکە ئەم وەرزشە دەکات وتی: "بۆ من قورس نییە، تەنها کەمێک هەوڵدان بەسە؛ چەند جارێک لەسەر ئەسپەکە کەوتمە خوارەوە بەڵام لەگەڵ جەستەم ڕاهاتم و زۆر چێژی لێ دەبینم." سوارچاکی منداڵ ئاینور ئازادیش کە دوای سێ ساڵ ڕاهێنان بە فێربوونی باوکی دەستی بە ئەسپ سواری کردووە، مانگێک لەمەوبەر ئەسپێکی بە ناوی "یەڵدا" کڕیوە و هیوای خواست لە داهاتوودا زیاتر لەم بوارەدا بەردەوام بێت.

سەرچاوە: +964 (Kurdish) - province 'hewler'

هەواڵی پەیوەندیدار