
پژاک: وەڵامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کێوی شاهۆ بە خۆپاراستن دەدەینەوە
پژاک ڕایگەیاندگەر سوپای پاسدارانی ئێران بەردەوام بێت لە هێرشەکانی بۆ سەر کێوی شاهۆ، مافی خۆپاراستن بەکار دەهێنن.
فەرماندەیی یەرەکە کە باڵی سەربازیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)ە، دەربارەی هێرشەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر ناوچەی کێوی شاهۆ لە ڕۆژهەڵات ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ەوە سوپای پاسداران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ و چەکی قورسی لە کێوی شاهۆ جێگیر کردووە.
لە ١٣ی تشرینی دووەمدا دەشتی قڵبە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ و چەکی قورس تۆپباران کرا. بەیانیی ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦یش سەرەتا چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ بەکار هێنران، دواتریش ناوچەی کەلا تەرزان تا نیوەڕۆ لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆردومان کرا. جەخت لەوە کرایەوە کە ژمارەیەکی زۆر سەرباز لە ناوچەکە جێگیر کراون.
پژاک ڕایگەیاندگەر ئەم هێرشانە بەردەوام بن تەنیا ئاگادارکردنەوە نابێت، بەڵکو بە بەکارهێنانی مافی ڕەوای خۆپاراستن بە بەهێزی وەڵام دەدەنەوە.
سەرچاوە: Rûdaw