PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

پوتین: شەڕمان لەگەڵ ئەوروپا ناوێت، بەڵام ئامادەین
پوتین ڕایگەیاند کە شەڕیان لەگەڵ ئەوروپا ناوێت، بەڵام بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئەگەری ئامادەن.

پوتین: شەڕمان لەگەڵ ئەوروپا ناوێت، بەڵام ئامادەین

پوتین ڕایگەیاند کە شەڕیان لەگەڵ ئەوروپا ناوێت، بەڵام بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئەگەری ئامادەن.

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین، دوای لوتکەی ڕووسیا-ئەفریقا لە موسکۆ، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی لەگەڵ ئیڤاریستێ ندایشیمییە، سەرۆکی خولیی یەکێتی ئەفریقا و سەرۆکی بوروندی ئەنجامدا. پوتین هه‌ڵسەنگاندنی بۆ لێدوانەکانی وڵاتانی ئەوروپا کرد کە دەڵێن تا ساڵی ۲۰۳۰ خۆیان بۆ شەڕێکی ئەگەری لەگەڵ ڕووسیا ئامادە دەکەن و گوتی: "ئێمە پێش هەموو شتێک ئامادەین. بەڵام هیچ شەڕێکمان لەگەڵ ئەوروپا ناوێت. ئەگەر کەسێک شەڕی دەوێت، با خۆی ئامادە بکات."

پوتین ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتانی ڕۆژئاوا نەگەیشتوونەتە ئامانجەکەیان بۆ شکستی ستراتیژی بە ڕووسیا و بە دووری زانی تا ساڵی ۲۰۳۰ ئەم ئامانجە بێتە دی. هەروەها وەک هۆشیارییەک دەربارەی دەرئەنجامەکانی شەڕێکی ئەگەری گوتی: "ئەگەر ڕووداوەکان زۆر دوور بڕۆن، هیچ براوەیەک نابێت. با هیچ کەسێک ئەمە لەبیر نەکات."

پوتین گوتیشی ڕووسیا وانی لە شەڕی یەکەم و دووەمی جیهانی وەرگرتووە و هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی ڕێگری لە ڕوودانەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی هاوشێوە بگرن. پوتین باس لە پەرەسەندنە ئەمنییەکانی دەریای باڵتیکیش کرد و ڕایگەیاند کە پشتگیری لە جێبەجێکردنی یاسای نێودەوڵەتیی دەریایی دەکەن لە ناوچەکەدا.

پوتین جەختی لەوە کردەوە کە ڕووسیا ئامادەیە وەڵامی هەر ئاڵۆزییەک لە ناوچەکەدا بداتەوە و گوتی: "ئایا کەسێک هەیە بیەوێت بارودۆخێکی هاوشێوەی کەنداوی فارس یان گەرووی هورمز لە دەریای باڵتیکدا دروست ببێت؟ ئێمە ئەمەمان ناوێت، بەڵام وەڵامی هەر جۆرە بەرەنگاربوونەوەیەک دەدەینەوە."

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار