PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

جێگری پارێزگاری ڕەققە گەڕاندنەوەی زەوی و زار و موڵکی کوردانی ڕاگەیاند
پارێزگاری ڕەققە ڕایگەیاند، بەشێک لە زەوی و زار و موڵکەکانی هاووڵاتییانی کورد لە چوارچێوەی یاساییدا گەڕێندراونەتەوە بۆ خاوەنەکانیان.

محەمەد حەمیدی، جێگری پارێزگاری ڕەققە ئاماژەی بەوە کرد کە بەشێک لە زەوی و زار و موڵکەکانی تایبەت بە کوردان گەڕێندراونەتەوە بۆ خاوەنەکانیان.

حەمیدی گوتی، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پاراستنی مافی هاووڵاتییان و جێبەجێکردنی بنەمای یەکسانیی هاووڵاتیبووندا نراوە.

بەرپرسان داوایان لەو کەسانە کرد کە سکاڵایان هەیە یان بەڵگەنامەی خاوەندارێتییان پێیە، سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن و بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانیان بکەن.

سەرچاوە: ڕووداو

هەواڵی پەیوەندیدار