PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

وەزیری ناوخۆ ئەحمەد: کشانەوەی هاوپەیمانان بڕیارێکی سیاسییە، نەک پێویستییەکی ئەمنی
ئەحمەد ڕایگەیاند، کشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق، بڕیارێکی سیاسییە نەک لەبەر نیگەرانییە ئەمنییەکان.

وەزیری ناوخۆ ئەحمەد: کشانەوەی هاوپەیمانان بڕیارێکی سیاسییە، نەک پێویستییەکی ئەمنی

ئەحمەد ڕایگەیاند، کشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق، بڕیارێکی سیاسییە نەک لەبەر نیگەرانییە ئەمنییەکان.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، رۆژی سێشەممە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ لە کۆڕبەندی مێری لە هەولێر جەختی لەوە کردەوە کە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، پێویستییەکی سەربازی نییە، بەڵکو بژاردەیەکی سیاسییە.

ئەحمەد وەبیری هێنایەوە کە هاوپەیمانییەکە لە ساڵی ٢٠١٤ لەسەر داوای فەرمی حکومەتی فیدراڵی عێراق و بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و بەشداری وڵاتانی ئەوروپا دامەزراوە و پشتیوانی لۆجستی، ئاسمانی و هەواڵگری پێشکەش بە دامەزراوە ئەمنییەکان کردووە. بەهۆی ئەم پشتیوانییەوە، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق توانییان سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر داعشدا بەدەستبهێنن.

وەزیر ئاماژەی بەوە کرد کە هەڕەشەی داعش کۆتایی نەهاتووە و رێکخراوەکە ئێستا لەچاو پێش ساڵی ٢٠١٤ خاوەن پێکهاتەیەکی بەهێزترە و هزری توندڕەویش لە عێراقدا بەردەوامە. هەروەها باسی لەوە کرد کە هەڕەشە ئەمنییەکانی دیکە وەک ماددە هۆشبەرەکان کاریگەرییان لەسەر وڵات هەیە.

ئەحمەد دەریخست کە کشانەوەی هاوپەیمانان بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەخاتە سەر شانی عێراق، دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان هێشتا پێویستییان بەو پشتیوانییە هەیە و دەبێت ئەوە بپرسین کە ئایا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستا ئامادەن یان نا.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار