PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

شاندێکی باڵای قەتەر چوو بۆ تاران
شاندێکی باڵای قەتەر، بە مەبەستی هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کرد.

شاندێکی باڵای قەتەر چوو بۆ تاران

شاندێکی باڵای قەتەر، بە مەبەستی هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کرد.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاند، شاندێکی باڵای قەتەر سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کردووە.

ئاماژە بەوە کرا کە سەردانەکە لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییە چڕەکاندا بووە بۆ هێورکردنەوە و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییە گەشەسەندووەکانی ناوچەکە.

سەرچاوەکە ئەوەشی گواستەوە کە قەتەر ئامانجیەتی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کەم بکاتەوە و هەوڵ بدات بۆ ئەوەی هەردولا بگەنە ڕێککەوتن.

سەردانی ناوبژیکارانی دەوحە بۆ تاران لە کاتێکدایە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قۆناغێکی ئاڵۆزی ئەمنی و سەربازیدایە؛ دەوحە وەک ناوبژیکارێکی متمانەپێکراو لە نێوان لایەنەکاندا دەور دەبینێت و دەرفەتی دروستکردنی کەناڵی پەیوەندی ناڕاستەوخۆ دەڕەخسێنێت.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار