PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

حکومەتی سوریا و حزبوڵا بە ناوبژیوانیی تورکیا کۆبوونەوەیەکی نهێنییان لە ئەنقەرە ئەنجامدا
لە کۆبوونەوە نهێنییەکەدا کە بە ناوبژیوانیی تورکیا بەڕێوەچوو، هەردوولا نەگەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی.

حکومەتی سوریا و حزبوڵا بە ناوبژیوانیی تورکیا کۆبوونەوەیەکی نهێنییان لە ئەنقەرە ئەنجامدا

لە کۆبوونەوە نهێنییەکەدا کە بە ناوبژیوانیی تورکیا بەڕێوەچوو، هەردوولا نەگەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی.

نوێنەرانی حکومەتی سوریا و شاندێکی حزبوڵای لبنانی، لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی هەواڵگری و ئاسایشی تورکیا، کۆبوونەوەیەکی نهێنییان لە ئەنقەرە ئەنجامدا بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییە ڕوولەزیادبووەکان. شاندی حزبوڵا و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و هەواڵگریی سوریا بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد.

بپێی لێدوانی بەرپرسێکی ئەمریکی، کۆبوونەوەکە جەختی لەسەر چارەسەرکردنی خاڵەکانی ناکۆکی کردووەتەوە و بە شێوەیەکی گشتی لە کەشوهەوایەکی ئیجابیدا بەڕێوەچووە. لایەنی سوری دڵنیایی داوەتە حزبوڵا کە هیچ دەستوەردانێکی سەربازی لە لبنان ناکات.

بەرپرسانی سوریا داوای هاوکارییان لە حزبوڵا کردووە بۆ ڕێگریکردن لە چالاکییەکانی قاچاغچییەتی لەسەر سنوور و بەتایبەتی هەڵوەشاندنەوەی شانە نادیارەکان لە باشووری سوریا. حزبوڵا لە دانانی وەڵامی ڕاستەوخۆ بۆ ئەم داواکارییانە خۆی بەدوور گرت، بەڵام بەڵێنی دا کە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی سۆریادا نەکات.

سەرەڕای هەموو ئەم پەیوەندییانە، هەردوولا نەگەیشتنە ڕێککەوتنێکی کۆتایی بۆ چارەسەرکردنی کێشە بەردەوامەکان.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار