
سووریا تاوتوێی پێشکەشکردنی پشتیوانیی سەربازی بۆ سعودیە دژی حوسییەکان دەکات
حکومەتی سووریا ئەگەری پێشکەشکردنی پشتیوانیی بەرگری و هێرشبەری بۆ سعودیە لە شەڕی دژی حوسییەکان لە یەمەن تاوتوێ دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆیتەرز، حکومەتی سووریا بە جددی بیر لە بژاردەی پێشکەشکردنی پشتیوانیی سەربازی بۆ سعودیە دەکاتەوە لەو شەڕەی لە دژی گرووپی حوسییەکان لە یەمەن بەڕێوە دەچێت. بژاردەکانی پشتیوانی تەنیا بە هاوکاریی بەرگری سنووردار نابن، بەڵکو ناردنی هێزی وشکانیی شەڕکەریش دەگرێتەوە بۆ ئەوەی لە هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی حکومەتی یەمەن کە لەلایەن سعودیە پشتیوانی دەکرێن، بەکاربهێنرێن.
باس لەوە کراوە کە ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەیەکی باڵای نێوان ئەحمەد شەعرا، سەرۆکی سووریا و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە لە ڕیاز بە وردی تاوتوێ کراوە.
حوسییەکان ڕایانگەیاندووە کە سعودیە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٦٦ هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر پارێزگاکانی جەوف، تائیز، مارب، حودەیدە، حەجە و سەعدە، ئەوانیش وەک وەڵامدانەوە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی عەدەن-یان کردووەتە ئامانج. پێکدادانەکان لە مانگی تەمموزەوە دوای ئەوەی حوسییەکان ڕیاز-یان تۆمەتبار کرد بە بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی سەنعا بە مەبەستی ڕێگریکردن لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی، جارێکی دیکە سەریان هەڵداوەتەوە.
سەرچاوە: Kurdistan24