PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

پەیوەندییەکانی کوردستان و ڤاتیکان بە سەردانەکەی بارزانی لە ساڵانی ٢٠٠٥-٢٠٠٦ بناغەی بۆ دانرا
رێزان حەمەسەعید، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پردی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڤاتیکان بە یەکەم سەردانی فەرمیی سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵانی ٢٠٠٥-٢٠٠٦ دامەزراوە و ئەو سەردانە هێشتا بە رێزەوە باس دەکرێت.

رێزان حەمەسەعید، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا رایگەیاند، بناغەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڤاتیکان بە یەکەم سەردانی فەرمیی سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵانی ٢٠٠٥-٢٠٠٦ دانراوە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە پشتیوانی بەردەوامی بارزانی بۆ کۆمەڵگەی کریستیان لە ناوچەکە، لەلایەن ڤاتیکانەوە بەرز دەنرخێندرێت و بەهۆی ئەو هەڵوێستە بەهێزەوە، سەرۆک بارزانی لەگەڵ پاپاکانی پێشوو و پاپا فرانسیس کۆبووەتەوە و بە نیشانەی تایبەتی ڤاتیکان خەڵات کراوە.

حەمەسەعید باسی لەوە کرد کە لەو سەردانەی بە بۆنەی هەڵبژاردنی پاتریاکی کلدانییەکانی عێراق ئەنجامدرا، بینیویانە ئاڵای کوردستان بە دەستی کریستیانەکان لە ڤاتیکان دەشەکێتەوە و ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان پەناگەیەکی ئارامە بۆ خوشک و برایانی کریستیان.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە لە چوارچێوەی پەیوەندییەکاندا، پرۆسەی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق، دۆخی گشتیی ئەمنی لە وڵاتەکە و پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە وردی تاوتوێ کراون.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار