PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی مەلیک خالید لە ڕیاز و ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی ئارامکۆ
تەقینەوەی بەهێز و کەوتنەوەی ئاگر، هاتوچۆی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید ڕاگرت.

تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی مەلیک خالید لە ڕیاز و ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی ئارامکۆ

تەقینەوەی بەهێز و کەوتنەوەی ئاگر، هاتوچۆی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید ڕاگرت.

لە ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سئوودی، لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید تەقینەوەی بەهێز ڕوویان دا. دوای تەقینەوەکان دووکەڵ و گرپەی ئاگر ئاسمانی گرتەوە؛ زەنگی ئاگادارکردنەوەی هێرشی ئاسمانی لێ درا و ڕاگەیەندرا کە سەرچاوەی دووکەڵەکە کۆگایەکی سووتەمەنیی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی عەرەبستانی سئوودی (ئارامکۆ) بووە.

پلاتفۆرمی نێودەوڵەتیی بەدوادەچوونی گەشتە ئاسمانییەکان Flightradar24 ڕایگەیاند کە هاتوچۆی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکە نزیک بووەتەوە لە وەستان و ئاستی پەککەوتنی گەشتەکانی بۆ بەرزترین ئاست لەسەر پێوەری 5.0 بەرز کردەوە. زۆرێک لەو فڕۆکە نێودەوڵەتییانەی بڕیار بوو لە فڕۆکەخانەکە بنیشنەوە، بۆ فڕۆکەخانەی دیکە ئاراستە کران، هەروەها گەشتە دەرچووەکانیش بۆ کاتێکی نادیار دواخران یاخود هەڵوەشێنرانەوە.

دانیشتووانی ناوچەکە بۆ ئاژانسی ئەی ئێف پی دانیان بەوەدا ناوە کە دوای تەقینەوەکان، هەورێکی گەورەی دووکەڵی ڕەش و ئاگر لە ئاراستەی فڕۆکەخانەکەوە بەرز بووەتەوە. بەرپرسان هێشتا ڕاگەیەندراوی فەرمییان لەبارەی ئەوەی کە ئایا هێرشەکە بە درۆنی خۆکوژ یان بە مووشەک کراوەتە سەر کۆگاکە بڵاو نەکردووەتەوە. ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕوو دەدات کە ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکە لە لووتکەدان و ئەمە یەکەم جارە لە دوای سەرهەڵدانەوەی شەڕی یەمەن، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە پایتەخت لێ بپەڕێندرێت.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار