سەرەکی

ئەنجوومەنی وەزیرانی سعودیە ڕێککەوتننامەی هێڵی ئاسنینی لەگەڵ تورکیا پەسەند کرد
ئەنجوومەنی وەزیرانی سعودیە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی تایبەت بە هاوکاری لە بواری هێڵی ئاسنین لەگەڵ تورکیای پەسەند کرد.
عەبدولقادر ئورالئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، لە مانگی حوزەیراندا لەو پەیوەندییانەی لە شاری ڕیاز لە سعودیە ئەنجامیدا، بناغەی هاوکارییەکانی لە بواری هێڵی ئاسنین دانا.
ئەنجوومەنی وەزیرانی سعودیە بە سەرۆکایەتی شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمان، ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەی پەسەند کرد کە کەرتی هێڵی ئاسنین لە نێوان هەردوو وڵاتدا دەگرێتەوە.
ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان دەستەی گشتی گواستنەوەی سعودیە و وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی کۆماری تورکیا ئەنجامدراوە، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی سعودیە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرچاوە: Kurdistan24