PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی تەندروستی و وەرزش
تەندروستی و وەرزش

لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز ٢ کەس کوژران و گرووپی R4 پشتیوانیی تەواوی خۆی دەربڕی
لە هێرشێکدا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید، هاووڵاتییەکی ئەمریکی و هاووڵاتییەکی هیندی گیانیان لەدەستدا، هاوكات گرووپی R4 کە لە سعودیە، تورکیا، میسر و پاکستان پێکهاتووە، بەڵێنی پشتیوانیی تەواوی دا بۆ هەر هەنگاوێکی سەربازیی ڕیاز دژی حوسییەکان.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕیاز پشتڕاستی کردەوە کە هاووڵاتییەکی ئەمریکی لە هێرشەکەی ڕۆژی شەممە بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید کوژراوە. باڵیۆزخانەی هیندستانیش لە ڕیاز ڕایگەیاند کە هاووڵاتییەکی هیندی کە لە هەمان هێرشدا بە سەختی بریندار ببوو، ڕۆژی یەکشەممە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

"گرووپی R4" کە لە سعودیە، تورکیا، میسر و پاکستان پێکهاتووە، ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هێرشەکەیان وەک "پێشێلکارییەکی ڕوونی سەروەریی شانشینی عەرەبستانی سعودیە و یاسا نێودەوڵەتییەکان" وەسف کرد و پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ هەموو هەنگاوە سەربازییەکان دژی حوسییەکان ڕاگەیاند.

گرووپەکە ڕایگەیاند لە چوارچێوەی مافی بەرگری لە خۆکردن بەپێی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، پشتیوانیی بێمەرج لە هەموو ڕێکار و هەنگاوە ڕەواکانی ڕیاز دەکەن بۆ لەناوبردنی سەرچاوەکانی مەترسی، سزادانی ئەنجامدەران و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی هێرشی هاوشێوە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار