
ھەڵمەتی ژینگەپارێزی لە ڕۆژھەڵات: کانییە وشکبووەکانی جوانڕۆ پاککرانەوە
لە ناوچەی جوانڕۆی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، گوندنشینان و چالاکوانانی ژینگە کانییە وشکبووەکانی شاخیان پاککردەوە و ئاوی خاوێنیان بۆ خواردنەوە دابین کرد.
لە ناوچەی جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، دانیشتووانی گوندی بەولێ بە ھاوکاریی فەرمانگەی پاراستنی ژینگەی جوانڕۆ و خێرخوازان، ھەڵمەتێکی ژینگەییان بۆ پاککردنەوەی ئاو و کانییە وشکبوو و پیسبووەکانی شاخ دەستپێکرد. کارەکان بە مەبەستی پاککردنەوەی سەرچاوەکانی ئاو لە داوێنی شاخی سۆلا پێش ھاتنی وەرزی زستان ئەنجامدران.
خۆبەخشان ڕێڕەوە گیراوەکانی ئاویان بازکردەوە، بۆڕی نوێیان ڕاخست و حەووزیان دروست کرد، بەمەش شوێنی ئاوی خاوێنیان بۆ خواردنەوە ھەم بۆ خەڵکی ناوچەکە و ھەم بۆ ئاژەڵە کێوییەکان دابین کرد. ئەم کارە ھەرەوەزییە لە ڕووی پاراستنی ژینگەی کێوی ناوچەکە و بەردەوامی سەرچاوە سروشتییەکانی ئاوەوە گرنگییەکی گەورەی ھەیە.
عەتا قادری، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پاراستنی ژینگەی جوانڕۆ ڕایگەیاند کە پڕۆژەکە تەنیا لە یەک شوێن کورتبوونەوە بەخۆیەوە نابینێت. قادری گوتی: "ئامانجمان پاککردنەوەی تمامی سەرچاوە سروشتییەکانە لە ناوچەی جوانڕۆ. بەردەوام دەبین لە کارەکان بۆ ئەوەی ھەم شاخەوانان و شوانەکان و ھەم ئاژەڵە کێوییەکان و باڵندەکان بتوانن تینوێتی خۆیان بشکێنن."
گوندەکانی جوانڕۆ ڕووبەری سەدەک لە ٢٥یان بە داربەڕوو داپۆشراوە و زۆربەی خەڵکەکەشی بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵن. ئەم کارە ھەرەوەزییە ئامانجییەتی بەشدارییەکی ئەرێنی لە پێکھاتەی ئابووری و ژینگەیی ناوچەکەدا بکات.
سەرچاوە: Kurdistan24