
مۆڵەتی لێکۆڵینەوە لە پارێزەرانی دۆسیەی ڕۆژین کابائیش درا
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە گیانلەدەستدانی ڕۆژین کابائیش کە تەرمەکەی لە کەناری دەریاچەی وان دۆزرایەوە، لێکۆڵینەوە لە پارێزەرانی خێزانەکەشی دەستی پێکرد.
دوای ونبوونی ڕۆژین کابائیشی خوێندکاری زانکۆ لە وان، تەرمەکەی لە دەریاچەکەدا دۆزرایەوە و لێکۆڵینەوەکان لەسەر هۆکاری گیانلەدەستدانی هێشتا بەردەوامن.
بەپێی سکاڵای هەندێک کەس و بە مۆڵەتی وەزارەتی داد، پارێزەرانی خێزانەکە عەبدولڕەحمان کارابولوت و شاهین جانگولەچ خراونەتە بەر لێکۆڵینەوە. دوای مۆڵەتی وەزارەت، داواکاری گشتی داوای بەرگرینامەی نووسراوی لە پارێزەران کردووە و ئەوانیش بەرگرینامەکانیان پێشکەشی دۆسیەکە کردووە.
پارێزەر شاهین جانگولەچ ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوەکان پێش دەکەون، بەپێی ڕاپۆرتی شارەزایان کە لە مێرسینەوە وەرگیراوە هەندێک داواکاری لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت، هەروەها ڕاپۆرتێک لەبارەی وێستگەکانی پەیوەندی تەلەفۆن گەیشتووە کە تێیدا ناوی ٦ کەس هەیە، بەڵام ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا نەکراوە.
سەرچاوە: Kurdistan24