PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

رۆمانیا دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کە ئاسمانی وڵاتەکەیان بەزاندبوو، لە دەریای ڕەشدا بە فڕۆکەی ئێف-١٦ خستە خوارەوە
وەزارەتی بەرگریی رۆمانیا رایگەیاند، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە دوو جار ئاسمانی وڵاتەکەیان لە نزیک دەریای ڕەش بەزاندبوو، بە فڕۆکەی جەنگیی ئێف-١٦ خراونەتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگریی رۆمانیا ئاشکرای کرد کە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) کە ئاسمانی وڵاتەکەیان بەزاندبوو، لە نزیک دەریای ڕەش خراونەتە خوارەوە. ڕاگەیەندراوەکە لە هەژماری فەرمیی وەزارەتەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتووە کە لە ماوەی چەند خولەکێکدا دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەستنیشان کراون.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-١٦ هەستان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان لەسەر دەریای ڕەش خستە خوارەوە. وەزارەتەکە ڕایگەیاند کە زانیاریی زیاتر لەبارەی ڕووداوەکە لە کاتەکانی داهاتوودا بڵاودەکرێتەوە.

وەزیری بەرگریی رۆمانیا، ڕادو-دینێل میروتاش لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دووپاتی کردەوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە جیاوازیی دوو خولەک ئاسمانی وڵاتەکەیان بەزاندووە و لەلایەن فڕۆکەوانە سەربازییەکانی رۆمانیاوە دەستنیشان کراون و خراونەتە خوارەوە. میروتا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا نووسیویەتی: "پیرۆزبایی لە هاوکارانم دەکەم. هیچ هەوڵێک کە تا ئەمڕۆ دراوە بەفیڕۆ نەچووە."

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار