
مارکۆ ڕوبیۆ: عێراق ڕۆڵێکی ئەرێنی بۆ سەقامگیریی ناوچەکە دەگێڕێت
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مارکۆ ڕوبیۆ ڕایگەیاند، پێشوازی لە هەوڵەکانی عێراق بۆ بەهێزکردنی سەروەری و سەقامگیریی ناوچەکە دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مارکۆ ڕوبیۆ بە بۆنەی ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، ڕۆژی نیشتمانیی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە گەلی عێراق کرد، هەروەها دووپاتی کردەوە کە پشتیوانی لە هەوڵەکانی ئەو وڵاتە دەکات بۆ چەسپاندنی سەروەریی دەوڵەت و دابینکردنی سەقامگیریی ناوچەکە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە پێویستە هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان واشنتۆن و بەغدا زیاتر بەهێز بکرێت و پەرەی پێ بدرێت. ڕوبیۆ ئاماژەی بەوە کرد کە هاوبەشیی ئابووری، کاری هاوبەش و دەرفەتەکانی گەشەپێدانی ئابووریی بەردەوام لە نێوان هەردوو وڵاتدا توانایەکی گەورەیان هەیە.
ڕوبیۆ ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەم دواییەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، بە ڕوونی قووڵیی دۆستایەتیی مێژوویی و نزیکی نێوان هەردوو وڵات پشتڕاست دەکاتەوە.
سەرچاوە: Kurdistan24