
ڕووسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چەندین ئامانجی سەربازیی لە کیێڤ و ئۆدێسا پێکا
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە کیێڤی پایتەخت و ئۆدێسا کۆگایەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دامەزراوەیەکی پیشەسازیی سەربازی، ناوەندەکانی لۆجستیکی، کۆگایەکی سەربازی و کەشتییەکی بارهەڵگری سەربازییان لە دەریادا پێکاوە.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا زانیاریی نوێی دەربارەی هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، سوپای ڕووسیا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (تەقەمەنیی گەڕۆک) هێرشی کردووەتە سەر چەندین ئامانج لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا و شاری ئۆدێسا لە باشووری ئەو وڵاتە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو خۆی: "لە کیێڤی پایتەخت و ناوچەی کیێڤ کۆگایەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دامەزراوەی پیشەسازیی سەربازیی 'توکانس'، لە شاری ئۆدێسا ۳ ناوەندی لۆجستیکی کە بۆ پاراستن و کۆگا کردنی کەلوپەلی سەربازی بەکاردەهێنران، لە ناوچەی ئۆدێسا کۆگایەکی سەربازی و لە دەریایشدا کەشتییەکی بارهەڵگری سەربازی پێکراون."
سەرچاوە: Kurdistan24