
بارانی بەخوڕ لە ٣٠ پارێزگا مەترسیی دروست کرد و ئەگەری لافاو و زەمینلەقین زیادی کرد
شەپۆلێکی نوێی بارانی بەخوڕ، مەترسیی لافاو و داڕمانی زەویی لە ٣٠ پارێزگادا زیاد کردووە، بەتایبەتی لە ئەلازیغ، مەلاتیە و غازیعەنتەپ.
شەپۆلێکی نوێی بارانبارین، بەتایبەتی لە شارەکانی وەک ئەلازیغ، مەلاتیە و غازیعەنتەپ بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو و داڕمانی زەوی. ئاستی ئاوی ڕووبار و چەمەکان بەرزبووەتەوە، ئاوی لافاو گەیشتووەتە هەندێک گوند و ڕێگە سەرەکییەکانی هاتوچۆیان داخستووە.
وەزارەتی ناوخۆ هاووڵاتییانی لە مەترسییەکانی لافاو، بروسکە، باسیڕەی بەقوەت و داڕمانی زەوی ئاگادار کردەوە. وەزیر موستەفا چیفتچی داوای لە دانیشتووانی ناوچە مەترسیدارەکان کرد کە پابەندی ڕێنماییەکانی تیمەکانی ڕزگارکردن و کەشوهەوا ببن.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشوهەوای تورکیا ئاگاداریی "کۆدی زەرد"ی بۆ ٣٠ پارێزگا ڕاگەیاند، لەوانە ئامەد، سەمسوور، چەولیگ، ئەلازیغ، مەلاتیە، غازیعەنتەپ، مووش، مێردین، دێرسم، ڕحا، ئێلح و مەڕەش. هەروەها پارێزگاکانی ئانتالیا، موغلا، مەرسین و ئەدەنە بەهۆی مەترسیی زۆرەوە خرانە چوارچێوەی "کۆدی پرتەقاڵی".
بەرپرسان ڕایانگەیاند کە چاوەڕوان دەکرێت بارانبارین بە شێوەی ڕەهێڵە و زریان بەردەوام بێت و مەترسیی لافاو زیاتر بێت.
سەرچاوە: Kurdistan24