PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

هاووڵاتییەکی گانا بە پاسپۆرتێکی ساختەوە ١٦ جار گەشتی کەنەدای کردووە و سزای ٢ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا
جیفرسۆن زۆرمێلۆ بەهۆی هاوردن و بردنی پاسپۆرتی ساختە و ئەنجامدانی فێڵوڵەڵە لە سیستەمی هاووڵاتیبووندا، دوای ١٦ جار چوون و هاتن بۆ کەنەدا، سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.

هاووڵاتییەکی گانا بە پاسپۆرتێکی ساختەوە ١٦ جار گەشتی کەنەدای کردووە و سزای ٢ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا

جیفرسۆن زۆرمێلۆ بەهۆی هاوردن و بردنی پاسپۆرتی ساختە و ئەنجامدانی فێڵوڵەڵە لە سیستەمی هاووڵاتیبووندا، دوای ١٦ جار چوون و هاتن بۆ کەنەدا، سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.

جیفرسۆن زۆرمێلۆی تەمەن ٢٢ ساڵ و هاووڵاتیی گانا، دوای ئەوەی بە بەکارهێنانی پاسپۆرتێکی ساختە ١٦ جار چووەتە ناو کەنەدا و لێی دەرچووە، بە تۆمەتی فێڵکردن لە سیستەمی هاووڵاتیبوون سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا. دادوەر کارێن مۆل ئاماژەی بەوە دا کە کردەوەکانی زۆرمێلۆ باوەڕپێکراویی سیستەمی هاووڵاتیبوونی کەنەدای کردووەتە ئامانج و ئاسایشی گشتی خستووەتە مەترسییەوە.

زۆرمێلۆ لە ساڵی ٢٠٢١دا بە ڤیزەی خوێندن چوووبووە کەنەدا، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٤دا دوای ئەوەی دەرکەوت لە خوێندن بەردەوام نییە، بڕیاری دوورخستنەوەی لە وڵات بۆ دەرچوو. دوابەدوای ئەوە، بە ناوێکی ساختەوە بەڵگەنامەی هاووڵاتیبوونی بەدەستهێنا و لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا بە ناوی "میتچێل لێبلانک" پاسپۆرتێکی کەنەدی وەرگرت. لە ماوەی ١٥ مانگی دواییدا، بە بەکارهێنانی فڕۆکەخانەکانی مۆنتریال، تۆرۆنتۆ و هالیفاکس ١٦ جار چوو بووە ناو وڵاتەکەوە و لێی دەرچوو بوو.

لە نیسانی ٢٠٢٦دا، دوای ئەوەی کارتێکی ساختەی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی پێشکەشی کونسوڵخانەی ئەمریکا کرد، لە لایەن خزمەتگوزارییە سنوورییەکانەوە لە کالگاری دەستبەسەر کرا و پاسپۆرتە ساختەکە لە ژووری ئوتێلەکەیدا دۆزرایەوە. داواکاری گشتی تايلەر لۆرد داوای پێنج ساڵ زیندانیی بۆ تۆمەتبار کرد، بەڵام پارێزەری بەرگریکار دێڤین فرانک بانگەشەی ئەوەی کرد کە مووەکیلەکەی منداڵییەکی سەختی لە گانا بەسەر بردووە و دیاریکردنی ٩ مانگ دەستبەسەرکردن بەسە. دادوەر مۆل فێڵکارییە پلان بۆ داڕێژراوەکەی بە هۆکاری قورستربوونی سزاکە دانا و ڕایگەیاند کە زۆرمێلۆ ١٤ مانگی دیکەش لە زینداندا دەمێنێتەوە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار