سەرەکی

دارستانەکانی سالۆردەک بە دیمەنی ڕەنگاوڕەنگی پاییز چاوەکان سەرسام دەکەن
دارستانەکانی سالۆردەک لە شارۆچکەی پولور، لە وەرزی پاییزدا دیمەنێکی ڕەنگاوڕەنگ پێشکەش دەکەن کە تێیدا ڕەنگەکانی زەرد، پرتەقاڵی و سوور تێکەڵی ڕەنگی سەوز دەبن.
دارستانەکانی سالۆردەک کە کەوتوونەتە شارۆچکەی پولور، لەگەڵ هاتنی پاییزدا دیمەنێک پێکدەهێنن کە تێیدا ڕەنگەکانی زەرد، پرتەقاڵی و سوور لەگەڵ پلە جیاوازەکانی ڕەنگی سەوزدا دەبنە یەک. ئەم دیمەنە ڕەنگاوڕەنگە سەرسامیی سەرەدانکەرانی ناوچەکە بەدەستدەهێنێت.
سالۆردەک کە بە ژیانی کێوی دەوڵەمەند و پێکهاتەی سروشتیی خۆی ناسراوە، هەموو ڕەنگەکانی وەرزی پاییز بەیەکەوە پێشکەش دەکات و دیمەنێکی سەرنجڕاکێش بە ئاشقانی سروشت دەبەخشێت. لە پولور کە سروشت لە هەموو وەرزێکدا جوانییەکی تایبەت وەردەگرێت، بەتایبەتی لە مانگەکانی پاییزدا دیمەنی ئەفسووناویی دارستانەکە سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت.
سەرچاوە: Dersim Ekspres