PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

پارێزگای دیمەشق ڕایگەیاند پەیکەری سەلاحەدینی ئەیووبی بۆ نۆژەنکردنەوە لادراوە
پەیکەری سەلاحەدینی ئەیووبی لەبەردەم قەڵای دیمەشق، بە مەبەستی چاککردنەوەی زیانەکان و باشترکردنی دیمەنەکەی، لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی نۆژەنکردنەوەدا بە شێوەیەکی کاتی لادەبرێت.

لادانی پەیکەری دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەیووبی سەلاحەدینی ئەیووبی لەبەردەم قەڵای دیمەشق، کاردانەوەی فراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتەوە. بەکارهێنەران و چالاکوانان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ئەم هەنگاوە بە مەبەستی سڕینەوەی هێمایەکی مێژووییە.

پارێزگای دیمەشق ڕایگەیاند کە لادانی پەیکەرەکە بەشێکە لە پڕۆژەیەکی بەرفراوانی نۆژەنکردنەوە و ڕێکخستنەوەی شار. ئاماژە بەوەش کراوە کە پڕۆژەکە بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوەی "HAND" و بەپێی ڕاپۆرتێکی تخنیکی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوارەکانی دیمەشق ئەنجام دەدرێت. ئامانجەکەش باشترکردنی دیمەنی ناوچەکە و جوانکاریی شارەکەیە.

پارێزگاکە ڕایگەیاند کە پەیکەرەکە بۆ چاککردنەوەی ئەو زیانانەی بەهۆی هۆکارە دەرەکییەکانەوە بەری کەوتوون و بۆ تەواوکردنی کارە بەپەلەکانی نۆژەنکردنەوە لادراوە، و دوای پرۆسەی چاککردنەوە دەگوێزرێتەوە بۆ شوێنێکی گونجاو. هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە پەیکەرەکە نزیکەی ٣٠ ساڵ لەمەوبەر لەو شوێنەدا داندراوە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار