PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە دیمەشق لەگەڵ سەرکردەکانی سووریا کۆبووەوە
تۆم باراک لەگەڵ ئەحمەد شەعرا، سەرۆکی سووریا و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، تاوتوێی سەقامگیریی ناوچەکە و ئاشتیی هەمیشەییان کرد.

تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و عێراق، لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەعرا، سەرۆکی سووریا و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە. باراک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کۆبوونەوەکەی بە "بەرهەمدار" ناوبرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی ناوچەکە و گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی تاوتوێ کران. باراک جەختی لەوە کردەوە کە سووریا ڕۆڵێکی گرنگ لە پرۆسەی ئاشتیدا دەگێڕێت و ڕایگەیاند: "چارەنووسی سووریا کاریگەری لەسەر هەموو لایەنەکانی کێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە".

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە هاوئاهەنگکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، یارمەتیدەر دەبێت بۆ دیدگای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ناوچەیەکی ئارام و گەشەسەندوو.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار