
لە ئاقچاقەلعەی ڕەحا دوو ئۆتۆمبێل بەیەکدا کێشایان و ٦ کەس بریندار بوون
لە ئەنجامی بەیەکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە شارۆچکەی ئاقچاقەلعەی سەر بە پارێزگای ڕەحا، ٦ کەس بریندار بوون.
لە گەڕەکی سەویملیی سەر بە شارۆچکەی ئاقچاقەلعە لە پارێزگای ڕەحا، ئۆتۆمبێلێک بە تابلۆی 34 UB 5595 (بە شۆفێریی یوسف د.ی ٢٤ ساڵان) و ئۆتۆمبێلێک بە تابلۆی 27 RE 151 (بە شۆفێریی ساڵح ش.ی ١٨ ساڵان) بەیەکدا کێشایان. لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا هەردوو شۆفێرەکە و چوار سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلەکان بریندار بوون.
دوای ڕووداوەکە، هاووڵاتییانی ناوچەکە پەیوەندییان بە سەنتەری هاوکاریی فریاگوزاریی ١١٢ەوە کرد و زانیارییان دا. تیمەکانی فریاکەوتنی تەندروستی، ئاگرکوژێنەوە و جەندرمە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران؛ تیمە تەندروستییەکان فریاگوزاریی سەرەتاییان بۆ بریندارەکان ئەنجام دا و پاشان بە ئامبۆڵانس بۆ نەخۆشخانە جیاوازەکان گوێزرانەوە. ڕاگەیەندرا کە دۆخی تەندروستیی بریندارەکان لە نەخۆشخانەکان باشە.
تیمەکانی جەندرمە ڕێکاری ئەمنییان لە ناوچەکە گرتە بەر بۆ ڕێگریکردن لە ڕوودانی ڕووداوی دیکە و بۆ دیاریکردنی هۆکاری ڕووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد. زانراوە کە لێکۆڵینەوەکان لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامن.
سەرچاوە: Urfanatik