
لە ڕوحا تێکڕای کرێی خانووی ١٠٠ مەتر دووجایی ١٥ هەزار و ٧٨٣ لیرەیە، کەمترینە لە تورکیا
شاری ڕوحا بە تێکڕای ١٥ هەزار و ٧٨٣ لیرە بۆ کرێی خانووی ١٠٠ مەتر دووجایی، خاوەنی کەمترین ئاستی کرێیە لە تورکیا.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی هورییەت، تێکڕای کرێی خانووی ١٠٠ مەتر دووجایی لە ١٠ شاری گەورەی تورکیا دیاری کراوە. ئەم داتایانە جیاوازیی کرێی نێوان شارەکانی ئاشکرا کردووە.
ئەستەمبوڵ بە ٤٧ هەزار و ٥٢٠ لیرە لە سەرووی لیستەکەوەیە، لە کاتێکدا ئیزمیر ٢٩ هەزار و ٦٤٦ لیرە، ئەنتالیا ٢٨ هەزار و ٢٦٥ لیرە، ئەنقەرە ٢٥ هەزار و ٤٦٢ لیرە، کۆجائێلی ٢٥ هەزار و ٢٤٢ لیرە، بورسا ٢٢ هەزار و ٨٠ لیرە، ئەدەنە ٢١ هەزار و ٥٢٢ لیرە، کۆنیا ١٩ هەزار و ٢٠ لیرە و گازی عەنتاب ١٨ هەزار و ٨٧ لیرە کرێیان هەیە. ڕوحاش بە ١٥ هەزار و ٧٨٣ لیرە بووەتە ئەو شارەی کە کەمترین تێکڕای کرێی لە لیستەکەدا هەیە.
لە کاتێکدا تێکڕای کرێی خانوویەکی ١٠٠ مەتر دووجایی لە ڕوحا بە ١٥ هەزار و ٧٨٣ لیرە ڕاگەیەندراوە، تێکڕای داهاتی چاوەڕوانکراوی خێزان بۆ ئەم ئاستەی کرێ بە ٥٢ هەزار و ٦١٠ لیرە دیاری کراوە.
سەرچاوە: Urfanatik