
نەخشەڕێگای ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ی پڕۆژەی BİGEP لە ڕحا دیاریکرا
حەسەن شڵداک، پارێزگاری ڕحا ڕایگەیاند کە ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی پڕۆژەی BİGEP دەستی پێکردووە.
پارێزگار حەسەن شڵداک لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری سۆشیاڵ میدیای خۆی ئاماژەی بەوە کرد کە پڕۆژەی چاودێری و پەرەپێدانی سەرکەوتن (BİGEP) بە ڕەچاوکردنی پێداویستی و کێشەکانی ڕحا ئامادە کراوە و ئامانجی ئەنجامدانی کاری واقیعی و بەردەوامە کە لەگەڵ بارودۆخی پارێزگاکەدا گونجاو بێت.
جەخت لەوە کرایەوە کە پڕۆژەکە ئامانجی بەهێزکردنی مۆتیڤاسیۆنی قوتابیان و پەروەردکاران، دروستکردنی ژینگەیەکی خوێندنی پڕ لە حەز و ئارەزوو و چالاککردنی پرۆسەی پەروەردەیە؛ هەروەها ئاماژە بەوە کرا کە بە خاوەندارێتییەکی گەورەوە لە هەموو قوتابخانەکاندا جێبەجێ دەکرێت.
پارێزگار بە ئاماژەدان بە گرنگیی هەوڵی بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان و مامۆستایان و پشتیوانیی خێزانەکان، وتی کە نەخشەڕێگای ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ دیاریکراوە و لە بواری پەروەردەدا دەگەنە ئامانجی بەرزتر.
سەرچاوە: Urfanatik