سەرەکی

بارانی بەخوڕ و لافاو گەڕەکی کاراالیی لە ڕەحا گرتەوە
گەڕەکی کاراالی لە ناوچەی ئەیوبیەی ڕەحا، بەهۆی بارانی بەخوڕی ئێواران تووشی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو بووەوە.
بارانی بەخوڕ کە ئێواران لە ڕەحا بەشێوەیەکی لەناكاودا باری، بووە هۆی کۆبوونەوەی ئاوێکی زۆر و دروستبوونی لافاو لە گەڕەکی کاراالیی سەر بە ناوچەی ئەیوبیە.
حەوشەی هۆتێلێکی گەرماوگەیی و وێستگەیەکی سووتەمەنی کە لە گەڕەکەکەدا بوون بە تەواوی ژێرئاو کەوتن. کۆبوونەوەی ئاو لەسەر شاقەمەکان، هاتوچۆی شۆفێرانی دژوار کرد.
لەسەر ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتییان، تیمەکانی شارەوانی بە خێرایی گەیشتنە ناوچەکە. تیمەکان دەستیان بە ڕاکێشانی ئاوەکە و پاککردنەوەی شوێنە ئاوگیراوەکان کرد. بە کەمبوونەوەی بارانەکە، هەوڵێکی زۆر دەدرێت بۆ دابەزاندنی ئاستی ئاوەکە و کارەکان بەردەوامن.
سەرچاوە: Amed TV