
لە ڕووداوێکی مۆتۆسکیلێتدا لە ڕحا مامۆستا عەلی فورات دیلسز گیانی لەدەستدا
لەو ڕووداوەی لەسەر ڕێگای پەیوەندیی ئۆتۆبانی ناوچەی پیشەسازیی ڕحا ڕوویدا، مامۆستای تەمەن ٢٩ ساڵ عەلی فورات دیلسز گیانی لەدەستدا.
لە ڕێگای پەیوەندیی ئۆتۆبانی ناوچەی پیشەسازیی ڕحا، مۆتۆسکیلێتێک بەر بەربەستەکان کەوت و ڕووداوێکی هاتوچۆی لێکەوتەوە. ڕاگەیەندرا کە شۆفێرەکە عەلی فورات دیلسزی تەمەن ٢٩ ساڵ، بە هۆکارێکی نادیار کۆنترۆڵی مۆتۆسکیلێتەکەی لەدەستداوە.
شۆفێرانی دیکە کە ڕووداوەکەیان بینیوە، پەیوەندییان بە تیمەکانی تەندروستییەوە کردووە. تیمەکانی تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و یەکەم فریاگوزارییان بۆ دیلسز ئەنجامداوە کە بە سەختی بریندار ببوو، بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵەکان، مامۆستاکە گیانی لەدەستدا.
عەلی فورات دیلسز وەک مامۆستا لە قوتابخانەی سەرەتایی کۆنوکلوی ماڤی ڤەتەن کاری دەکرد. کۆچی دواییەکەی کەسوکار و کۆمەڵگەی پەروەردەی خستە ماتەمەوە.
سەرچاوە: Şanlıurfa Gazetesi