سەرەکی

لە ڕوحا دەست بەسەر ١٦ کیلۆ و ٤٠٠ گرام ماددەی هۆشبەری سکانکدا گیرا
لە پاسێکی نەفەرهەڵگردا کە لە دەروازەی شاری ڕوحا ڕاگیرا، ١٦ کیلۆ و ٤٠٠ گرام ماددەی هۆشبەری سکانک دۆزرایەوە و دوو گومانلێکراو دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری ڕوحا ئەنجام دەدرێن، لە پشکنینێکدا کە بۆ پاسێکی نەفەرهەڵگر لە دەروازەی شارەکە کرا، بڕی ١٦ کیلۆ و ٤٠٠ گرام ماددەی هۆشبەری سکانک دۆزرایەوە کە لەناو جانتا و کارتۆنەکاندا شاردبوویانەوە.
دوو گومانلێکراو کە پەیوەندییان بەو ماددە هۆشبەرەوە هەبوو، دەستگیرکران. دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس، گومانلێکراوەکان ڕەوانەی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری کران.
دادگا بڕیاری بەندکردنی بۆ یەکێک لە گومانلێکراوەکان دەرکرد و ڕەوانەی زیندانی کرد، بۆ گومانلێکراوەکەی دیکەش بڕیاری چاودێری دادوەری دەرکرا.
سەرچاوە: Şanlıurfa Gazetesi