سەرەکی

لە شاری ڕحای باکووری کوردستان، شۆفێرێکی تەکسی تەمەن ٤٣ ساڵ بە مردوویی دۆزرایەوە
لە گەڕەکی کارشیاکای شاری ڕحا، تەرمی یەحیا بۆزانجیر-ی تەمەن ٤٣ ساڵ لەناو تەکسییەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
لە گەڕەکی کارشیاکای سەر بە شارۆچکەی خاللییە لە شاری ڕحا، هاووڵاتییان تێبینی ئەوەیان کرد کە شۆفێرێکی تەکسی بە ناوی یەحیا بۆزانجیر-ی تەمەن ٤٣ ساڵ لەناو تەکسییەکەی خۆیدا کە وەستابوو، بێجوڵەیە. دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی فریاکەوتنی ١١٢ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
تیمە تەندروستییەکان دوای پشکنینی سەرەتایی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا، گیانلەدەستدانی ناوبراویان پشتڕاستکردەوە. هێزەکانی پۆلیس لە دەوروبەری شوێنی ڕووداوەکە ڕێوشوێنی ئەمنییان گرتەبەر و تیمەکانی لێکۆڵینەوە دەستیان بە پشکنینی ئۆتۆمبێلەکە کرد.
تەرمی شۆفێرەکە بۆ دیاریکردنی هۆکاری ڕاستەقینەی گیانلەدەستدانەکەی، ڕەوانەی پزیشکی دادی شاری ڕحا کرا.
سەرچاوە: Şanlıurfa Gazetesi