
شەڕی دار و تەقەڵا لە شاری ڕحای باکووری کوردستان، کەسێک بریندار بوو
لە قەزای خالیدیەی شاری ڕحا، دەمەقاڵەی نێوان دوو گرووپ بوو بە شەڕی دار و تەقەڵا، بەو هۆیەوە کەسێک لە سەریدا بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
لە گەڕەکی بامیاسوی سەر بە قەزای خالیدیەی شاری ڕحا، ئێوارەی ئەمڕۆ بە هۆکارێکی نادیار دەمەقاڵە لە نێوان دوو گرووپ دروست بوو و بە خێرایی گۆڕا بۆ شەڕی دار و تەقەڵا. لەو شەڕەدا کەسێک بە دار هێرشی کردە سەر کەسێکی دیکە و بەهۆی لێدان لە سەری، بریندار بوو.
دوای ئەوەی تیمەکانی فریاگوزاری لە شوێنی ڕووداوەکە چارەسەری سەرەتاییان بۆ بریندارەکە کرد، بە ئەمبوڵانس ڕەوانەی نەخۆشخانەی فێرکاری و لێکۆڵینەوەی محەمەد عاکیف ئینان کرا. بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسە لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرێت و باری تەندروستی جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانی نییە.
دوای ڕووداوەکە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی قەزای خالیدیە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو کەس یان کەسانەی کە لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتوون. لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن.
سەرچاوە: Urfanatik