
هێرشی چەقۆ بۆ سەر قوتابیانی ئامادەیی لە وێرانشاری ڕحا: ٢ بریندار و ٥ دەستبەسەرکراو
لە گەڕەکی ئۆزالی وێرانشار، دوو قوتابی ئامادەیی لە گۆڕستانێکدا ڕووبەڕووی هێرشی چەقۆ بوونەوە، هەردوو قوتابییەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کران و پێنج کەسیش دەستبەسەر کران.
لە گەڕەکی ئۆزالی سەر بە قەزای وێرانشاری ڕحا، دوو قوتابی کە یەکێکیان لە پۆلی ١٠ و ئەوی دیکەیان لە پۆلی ١١ی ئامادەیی بوون، لەلایەن چەند قوتابییەکی دیکەوە لە قوتابخانە برانە دەرەوە و بۆ ناوچەی گۆڕستانی نوێ ڕاپێچ کران و لەوێ ڕووبەڕووی هێرشی چەقۆ بوونەوە.
دوای ڕووداوەکە، تیمەکانی فریاگوزاری ئاگادار کرانەوە و ئەو دوو قوتابییەی بریندار ببوون ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. ڕاگەیەندرا کە باری تەندروستی قوتابییەکان جێگیرە.
دوای ڕووداوەکە، تیمەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و پێنج قوتابی کە گومانیان لێ دەکرێت پەیوەندییان بە هێرشەکەوە هەبێت، دەستبەسەر کران. هۆکاری هێرشەکە و ناکۆکی نێوان لایەنەکان هێشتا ڕوون نەبووەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
سەرچاوە: ئورفاناتیک