
شانلیئورفاسپۆر بە ڤیدیۆیەک بە سێ زمان بانگهێشتی یارییەکەی ئەدەنە دەمیرسپۆری کرد
شانلیئورفاسپۆر ڤیدیۆیەکی بانگهێشتکردنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە کە تێیدا یاریزانەکان بە کوردی قسە دەکەن و ژێرنووسی تورکی، کوردی و عەرەبی لەسەرە.
شانلیئورفاسپۆر لە کۆمەڵەی سپیی خولی پلە دووی تورکیادا کێبڕکێ دەکات و پێش یارییەکەی بەرامبەر ئەدەنە دەمیرسپۆر، بە سێ زمان بانگهێشتی هاندەرانی کرد.
لەو ڤیدیۆیەی لە هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی یانەکەوە بڵاوکراوەتەوە، یاریزانەکان بە تورکی بانگەوازیان کردووە و دەڵێن "چاوەڕێی سەرجەم خەڵکی شانلیئورفا دەکەین بۆ یارییەکە"؛ هەروەها بە کوردی "Hemû gelê Rihayê em li benda we ne bo maçê" و هەمان ناوەڕۆک بە عەرەبیش پێشکەش کراوە.
لە ڤیدیۆکەدا لەسەر قسە کوردییەکان ژێرنووسی تورکی و عەرەبی زیاد کراوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەرنجی زۆری ڕاکێشاوە.
یارییەکە ڕۆژی شەممە، ١٩ی ئەیلوول سەعات ١٩:٠٠ لە یاریگای ١١ی نیسان بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوە: Rûdaw