PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

شەرەع: بەرزاییەکانی گۆلان وەک خاکی سوریا دەمێننەوە
ئەحمەد شەرەع، سەرۆک کۆماری سوریا لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کردەوە کە گۆلان خاکی سوریایە و سیاسەتەکانی ئیسرائیلی لەو ناوچەیەدا ڕەتکردەوە.

ئەحمەد شەرەع، سەرۆک کۆماری سوریا لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک وتارێکی پێشکەش بە سەرکردەکانی جیهان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە سەردەمی ململانێ لە وڵاتەکەیدا کۆتایی پێهاتووە و پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە دەستی پێکردووە.

شەرەع ئاماژەی بە گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری کرد و ڕایگەیاند کە ڕشتنی خوێن وەستێنراوە، سەردەمی وێرانی کۆتایی پێهاتووە و سوریا دەستی بە ڕێگای ئاوەدانکردنەوەی گشتگیر، بووژانەوە و گەشەپێدان کردووە.

لە وتارەکەیدا باس لە بەرزاییەکانی گۆلان کرد و شەرەع گوتی ئەو ناوچەیە بۆ هەمیشە وەک خاکی سوریا دەمێنێتەوە و بەپێی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەموو بڕیارەکانی لکاندنی یەک لایەنە نایاسایی و بێبایەخن. هەروەها بە توندی داگیرکاری و دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلی لەو ناوچەیەدا ڕەتکردەوە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار