PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سیاسەت
سیاسەت

سەرۆک وەزیران بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی ٤٥ی زانکۆی سەڵاحەدین دەکات
زانکۆی سەڵاحەدین، کە کۆنترین زانکۆی هەرێمی کوردستانە، لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی ٤٥دا بڕوانامەی بەخشییە ٥ هەزار و ٣٤٧ خوێندکار و مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمەکەدا کرد.

زانکۆی سەڵاحەدین کە ڕیشەدارترین دامەزراوەی خوێندنی باڵایە لە هەرێمی کوردستان، لە ساڵی ١٩٦٨ دامەزراوە و ئێستا بە ١٧ کۆلێژ و زیاتر لە ٨٥ بەش خزمەت دەکات. ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی ٤٥ی زانکۆکە بە دروشمی "پێکەوەژیان و ئاشتی" بەڕێوەچوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا، کۆی گشتی ٥ هەزار و ٣٤٧ خوێندکار بڕوانامەکانیان وەردەگرن، کە ٤ هەزار و ٩٤ خوێندکاریان لە بەکالۆریۆس و هەزار و ٢٥٣ خوێندکاریشیان لە خوێندنی باڵان. جگە لە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران، ژمارەیەک لە وەزیران، بەرپرسانی حکومی، مامۆستایانی زانکۆ و کەسوکاری دەرچووان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمەکەدا کرد.

زانکۆی سەڵاحەدین ساڵانە بە دەرچوواندنی هەزاران پسپۆڕ، بەردەوامە لە خزمەتکردن بە هەرێم و کۆمەڵگە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار