PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

لە شنگال ٩٠ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە و تەرمی ٣٠٠ ئێزدی ڕادەستی کەسوکاریان کراوە
دەزگای شەهیدانی عێراق ڕایگەیاند، ٩٠ گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال دۆزراونەتەوە و ناسنامەی ٣٠٠ ئێزدی ئاشکرا کراوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کراون.

لە شنگال ٩٠ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە و تەرمی ٣٠٠ ئێزدی ڕادەستی کەسوکاریان کراوە

دەزگای شەهیدانی عێراق ڕایگەیاند، ٩٠ گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال دۆزراونەتەوە و ناسنامەی ٣٠٠ ئێزدی ئاشکرا کراوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کراون.

دەزگای شەهیدانی عێراق ڕایگەیاند کە ٩٠ گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال دۆزراونەتەوە. کاری تۆمارکردن و بەڵگەنامەکردنی ٨٥ گۆڕیان تەواو بووە و لە پێنج گۆڕەکەی دیکەشدا کارکردن بەردەوامە.

تەرمی نزیکەی ٧٠٠ کەس کە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەرهێنراون، ڕەوانەی پشکنینی دادوەری کراون. تەرمی ٣٠٠ ئێزدی کە ناسنامەکانیان ئاشکرا بووە ڕادەستی کەسوکاریان کراوە، بەڵام زیاتر لە ٥٠٠ تەرمی دیکەی ئێزدی کە هێشتا کاری ناسینەوە و بەخاکسپاردنیان تەواو نەبووە، لە پزیشکی دادی ماونەتەوە.

موراد ئیسماعیل، سەرۆکی هاوپەیمانی دۆزی ئێزدی و پەرلەمانتاری عێراق، داوای کرد ئەو تەرمانەی لە پزیشکی دادیدا ماونەتەوە بە خێرایی ڕادەستی بنەماڵەکانیان بکرێن. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦دا، ناسنامەی ٢٥ ئێزدی دیکە ئاشکرا کرا و نۆیەمین ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن ئەنجامدرا.

بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی، لە هێرشەکانی ساڵی ٢٠١٤ی داعشدا نزیکەی ١٥٠٠ ئێزدی کوژراون، ٦٠٠٠ کەس ڕفێنراون و چارەنووسی نزیکەی ٢٥٠٠ کەسیش هێشتا نادیارە.

سەرچاوە: Bianet

هەواڵی پەیوەندیدار