PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

سەردال عەدالی بۆ جاری سێیەم وەک سەرۆکی بەشیکتاش هەڵبژێردرایەوە
لە هەڵبژاردنێکی نائاساییدا کە وەک تاقە کاندید تێیدا بەشدار بوو، بە دەستهێنانی ٣،٨١٥ دەنگ بووەوە سەرۆکی یانەی بەشیکتاش.

سەردال عەدالی بۆ جاری سێیەم وەک سەرۆکی بەشیکتاش هەڵبژێردرایەوە

لە هەڵبژاردنێکی نائاساییدا کە وەک تاقە کاندید تێیدا بەشدار بوو، بە دەستهێنانی ٣،٨١٥ دەنگ بووەوە سەرۆکی یانەی بەشیکتاش.

کۆبوونەوەی گشتیی نائاسایی بە هەڵبژاردنی یانەی بەشیکتاش لە هۆڵی وەرزشیی سینان ئیردەم بەڕێوەچوو. سەردال عەدالی، سەرۆکی ئێستای یانەکە کە وەک تاقە کاندید بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا کردبوو، لە کۆی ٣،٩١٠ دەنگی دراو، ٣،٨١٥ دەنگی بەدەستهێنا و دووبارە وەک سەرۆک هەڵبژێردرایەوە.

عەدالی بۆ یەکەم جار لە هەڵبژاردنی نائاسایی ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، و دواتر لە کۆنگرەی ئاسایی ١١ی ئایاری ٢٠٢٥ ببووە سەرۆکی یانەکە. بەم سێیەم هەڵبژاردنەی، تا وادەی هەڵبژاردنی ئاسایی داهاتوو لە ئایاری ٢٠٢٨دا لە ئەرکەکەیدا بەردەوام دەبێت.

دەستەی کارگێڕیی نوێ لە ئەندامانی سەرەکی: مورات کلیچ، ئوغور فۆرا، لەمان ئۆزگور رۆدۆپلو، میتهات گۆرکەم ئەکسۆی، ئایکان ئایدن، مەتێ دورەن، ئۆرهان ئۆزالپ، ئۆزکان ئارسەڤەن، مەحمەت ساریمەرمەر و ئەرسلان کوچوکئەمرە پێکهاتووە؛ و ئەندامانی جێگرەوەش بریتین لە: تۆیگون باتاللی، ئوزەییر ئئەنگین، جەنگیز ساریکایا، ئیپەک گەنچەر یاغجی و زیا فرات گول تەکین.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار