
دەروازەی سنووریی شەیب لە ۱۰ی تشرینی دووەمدا دووبارە کرایەوە
حکومەتی عێراق دوای تەواوکردنی مەرجە تەکنیکییەکان، دەروازەی سنووریی شەیبی دووبارە کردەوە.
حکومەتی عێراق دوای تەواوکردنی پێداویستی و کارە تەکنیکییە پێویستەکان، لە بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۱۰ی تشرینی دووەمی ۲۰۲٦، دەروازەی سنووریی شەیبی دووبارە بۆ خزمەتگوزاری کردەوە. عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، ئەم پێشهاتەی بۆ ئاژانسی فەرمیی هەواڵی عێراق (INA) ڕاگەیاند.
پێشتر بڕیار درابوو کە دەروازەکە لە ۲۰ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲٦دا بۆ ماوەیەکی نادیار بەڕووی بازرگانی و هاتوچۆدا دابخرێت. وەزارەتی ناوخۆی ئێرانیش لە کاردانەوەی بەرامبەر ئەم بڕیارەدا ڕایگەیاندبوو کە بڕیاری داخستنەکە بە شێوەیەکی فەرمی و پێشوەختە بە تاران ڕانەگەیەندراوە.
عومەر وائیلی هەروەها بڕیاری داخستنی کاتیی دەروازەی سنووریی مەندەلیی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند، بە مەبەستی تەواوکردنی پێداویستییە تەکنیکییەکان کە لە ڕۆژی هەینییەوە جێبەجێ دەکرێت.
سەرچاوە: Kurdistan24