
مەدرەسە و کۆشکی شێخ قاسم چاوەڕێی نۆژەنکردنەوەن
مەدرەسە و کۆشکی شێخ قاسم لە سەردەمی عوسمانی کە دەکەوێتە شارۆچکەی چنار لە ئامەد، بەشێکی زۆری رووخاوە و چاوەڕێی نۆژەنکردنەوە دەکات.
لە شارۆچکەی چناری سەر بە پارێزگای ئامەد، مەدرەسەی شێخ قاسم و کۆشکە مێژوویییەکەی پشتی، کە لە سەردەمی عوسمانیدا بە یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی زانست لە ناوچەکەدا دەهاتە ژمار، بەشێکی زۆری رووخاوە. ئەم بینایە کە لە گەڕەکی ئالتوناکار (ناوی کۆنی گوَزەلشێخ) هەڵکەوتووە، بە تایبەتمەندییە تەلارسازییە ئایینی و مەدەنییەکانی، وەک نموونەیەکی سەردەمی ناوەڕاست سەیر دەکرێت.
پڕۆفیسۆر دکتۆر عیرفان یڵدز، مامۆستای زانکۆی دیجلە، ئاماژەی بەوە دا کە مەدرەسەکە لە سەردەمی عوسمانیدا دامەزراوەیەکی گرنگی پەروەردەیی بووە. ئەگەرچی هیچ بەڵگەنامەیەک لەسەر مێژووی دروستکردنی تەواوی بیناکە نییە، بەڵام دەستنووسێک کە دیاری دەکات لە ساڵی ١٨٧١ (کۆچی ١٢٨٨) بۆ مەدرەسەکە وەقف کراوە و بەڵگەنامەیەکی ئەرشیفی عوسمانی لە ساڵی ١٨٥٥، ئاماژە بەوە دەکەن کە بیناکە پێش ساڵانی ١٨٥٠ دروست کراوە. هەروەها ڕوایەتێک کە دەڵێت شێخێک بە ناوی حەسەنە ئاکتەپە (شێخ حەسەنی نورانی) لەم مەدرەسەیەدا خوێندوویەتی، ئەوە دەردەخات کە ڕەنگە بیناکە مێژوویەکی کۆنتری هەبێت.
مەدرەسە و کۆشکی شێخ قاسم، بەهۆی کەوتنە سەر ڕێگەی گەشتیاریی ناوچەکە و بەهای تەلارسازییان، وەک شوێنێکی گرنگی گەشتیاری سەیر دەکرێن. بەرپرسان و خەڵکی ناوچەکە داوا دەکەن مەدرەسە رووخاوەکە و کۆشکە بەپێوەماوەکە نۆژەن بكرێنەوە و بۆ نەوەکانی داهاتوو بپارێزرێن.
سەرچاوە: Diyarbakır Söz