PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە لە ٤ پارێزگا خوێندنگەکان بۆ یەک ڕۆژ کران بە پشووی فەرمی
لە ئەستەنبوڵ، کۆجائێلی، یالۆڤا و ساکاریا بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و زریانەوە خوێندنگەکان بۆ یەک ڕۆژ داخران.

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە لە ٤ پارێزگا خوێندنگەکان بۆ یەک ڕۆژ کران بە پشووی فەرمی

لە ئەستەنبوڵ، کۆجائێلی، یالۆڤا و ساکاریا بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و زریانەوە خوێندنگەکان بۆ یەک ڕۆژ داخران.

دوای هۆشدارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی بۆ ناوچەی مەڕمەڕە سەبارەت بە بارانبارینی بەخوڕ و زریان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی تشرینی یەکەم لە ئەستەنبوڵ، کۆجائێلی، یالۆڤا و ساکاریا خوێندن بۆ یەک ڕۆژ ڕاگیرا.

پارێزگاری ئەستەنبوڵ ڕایگەیاند، بەهۆی خراپی کەشوهەوا کە لە سەرانسەری شارەکەدا کاریگەرییەکەی زیادی کردووە، لە هەموو دامەزراوە پەروەردەییە فەرمی و تایبەتەکاندا خوێندنی ڕووبەڕوو بۆ یەک ڕۆژ ڕاگیراوە. لە چوارچێوەی ڕێکارەکاندا، ئەو ژنە فەرمانبەرانەی دووگیانن، خاوەن پێداویستی تایبەتن یان منداڵی خوار ٨ ساڵیان هەیە، بە مۆڵەتی ئیداری هەژمار کران؛ هەروەها بە هۆکاری سەلامەتی هاتوچۆ، هاتوچۆی ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلە دوو تایەییەکان تا فەرمانێکی دیکە قەدەغە کرا.

پارێزگاری کۆجائێلی ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بە داتاکانی کەشناسی و بەهۆی ئەو بارانبارینەی پێشبینی دەکرێت بەهێزتر ببێت، لە سەرانسەری پارێزگاکەدا خوێندن لە هەموو خوێندنگەکان بۆ یەک ڕۆژ ڕاگیراوە. هەروەها ڕاگەیەندرا کە ئەو فەرمانبەرانەی لە دامەزراوە گشتییەکان کاردەکەن و خاوەن پێداویستی تایبەتن، بریندارانی جەنگ، ژنانی دووگیان، یان ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، لەگەڵ ئەو ژنە فەرمانبەرانەی منداڵی خوار ١٠ ساڵیان هەیە، بۆ یەک ڕۆژ بە مۆڵەتی ئیداری هەژمار دەکرێن.

لە یالۆڤا بەهۆی پێشبینی بارانبارینی زۆر و زریانێکی بەهێزەوە، لە سەرجەم خوێندنگە حکومی و تایبەتەکانی پارێزگاکەدا دەوامی خوێندن بۆ ماوەی یەک رۆژ راگیرا. پارێزگای یالۆڤا رایگەیاند کە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی کە دووگیانن یان خاوەن پێداویستی تایبەتن بە مۆڵەتی ئیداری دادەنرێن، هەروەها بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیان، هاتووچۆی ماتۆڕسکیل و سکۆتەری کارەبایی بە شێوەیەکی کاتی قەدەغە کرا. لە ساکاریاش، دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هۆشداری "کۆدی پرتەقاڵی" راگەیاند، قائیمقامیەتی کاراسو بەهۆی مەترسییەکانی بارانبارینی بەخوڕ و کێشەکانی هاتووچۆ، بڕیاری دا دەوامی خوێندنگەی سەرەتایی و ناوەندی شەهید ئۆکتای دەمیرچی بۆ ماوەی یەک رۆژ رابگیرێت.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار