
لە کۆرتەلانی سێرت شەڕەچەک لە نێوان دوو خێزانی خزمی یەکتردا رووی دا: کەسێک کوژرا و ٥ کەسیش بریندار بوون
لە ناوچەی کۆرتەلانی سەر بە پارێزگای سێرت، بەهۆی کێشەی قەرزەوە دەمەقاڵێ لە نێوان دوو خێزانی خزم دروست بوو و وەرگەڕا بۆ شەڕەچەک، لە ئنجامدا کەسێک گیانی لەدەست دا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە گوندۆکەی سەید مەریەمی سەر بە گوندی گۆزپنار لە ناوچەی کۆرتەلانی سێرت، دەمەقاڵێ لە نێوان دوو خێزانی خزم بەهۆی کێشەی دارایی و قەرزەوە دەستی پێکرد و لە ماوەیەکی کورتدا وەرگەڕا بۆ شەڕەچەک.
لە رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەست دا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون. دوای ئاگادارکردنەوەیان، هێزەکانی جەندرمە و تیمەکانی تەندروستی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
بریندارەکان بە ئەمبولانس گواسترانەوە بۆ چەند نەخۆشخانەیەکی جیاوازی باکۆ (باتمان). یەکێک لە بریندارەکان بە ناوی و.ت. لە نەخۆشخانەی دەوڵەتیی بەشێری بەهۆی سەختی برینەکەیەوە و سەرەڕای هەوڵە پزیشکییەکان گیانی لەدەست دا.
سەرچاوە: Rûdaw