
لە لایەن شارەوانیی سلوپییەوە سیمیناری دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک
شارەوانیی سلوپی، ڕۆژی ٢٨ی تشرینی یەکەم سیمینارێکی هۆشیاری و دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک بۆ ژنان ڕێکدەخات.
بەڕێوەبەرایەتیی سیاسەتەکانی ژنان لە شارەوانیی سلوپی، لە چوارچێوەی مانگی هۆشیاری و تێکۆشان دژی شێرپەنجەی مەمک (١-٣١ی تشرینی یەکەم)، سیمینارێکی زانیاریدانی ڕێکخست.
سیمینارەکە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ سەعات ١٠:٠٠ لە هۆڵی کۆنفرانسی شارەوانیی سلوپی بەڕێوەدەچێت و بانگهێشتی هەموو ژنان کراوە.
نوێنەری ناوەندی دەستنیشانکردنی پێشوەختە و پشکنین و پەروەردەی شێرپەنجە (KETEM) د. چاغلار یڵدزگۆرەر وەک قسەکەر بەشدار دەبێت و زانیاری لەبارەی شێرپەنجەی مەمک، دەستنیشانکردنی پێشوەختە و گرنگیی پشکنینی بەردەوامی تەندروستی پێشکەش دەکات.
ئامانجی چالاکییەکە بەرزکردنەوەی هۆشیاریی کۆمەڵایەتییە لەسەر شێرپەنجەی مەمک، ئاماژەدانە بە گرنگیی دەستنیشانکردنی پێشوەختە و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی ژنانە لەسەر پرسی تەندروستی.
سەرچاوە: Habur Gündem